بەشی مێژوو

ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵى ٢٠٠٤- ٢٠٠٥ دا له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى كۆلێژى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانى ڕانیه‌ى زانكۆى كۆیه‌ كراوه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م  ساڵى خوێندندا نزیكه‌ى (٥٠) خوێندكارى وه‌رگرتووه‌ تا ئیستا نۆ (٩) خولى له‌ خوێندكارانى به‌ كالۆریوسى  لێ ده‌رچووه‌، واته‌ خولی یه‌كه‌مى ده‌رچوانی له‌ ( ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ) و خولی دووه‌مى ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ) و خولی سێه‌مى (٢٠٠٩-٢٠١٠ ) و خولی چواره‌مى ( ٢٠١٠-٢٠١١) كه‌ سه‌ربه‌ زانكۆی كۆیه‌ بووه‌، له‌ دواى ئه‌وه‌ى زانكۆى ڕاپه‌رین كرایه‌وه‌ له‌ به‌رواروى ( ٢٠١١/٤/٤ ) به‌شى مێژوو بوو به‌ به‌شێك له‌ سكوڵى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانى سه‌ر به‌ فاكه‌ڵتى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ره‌ت و زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان / سكوڵى زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان، خولی یه‌كه‌می ده‌رچوانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین ساڵی (٢٠١١-٢٠١٢) بووە و هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە. بە شی مێژوو چوار قۆناغى هه‌یه‌ و ڕێژه‌ى خوێندكارانى  (٢٥٠)خوێندكاره‌. ژمارەی مامۆستایانی بەش (٢٥) مامۆستای میلاكە و (٥) له‌و مامۆستایانه‌ خوێندكارى دكتۆران له‌ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.