ماوەی خوێندن، هەیکەلی بەش، هەڵسەنگاندن

خوێندنی بەکالۆریۆس لە بەشی بەڕیوەبردنی کار ٤ ساڵی ئەکادیمیە. پرۆگرامی خوێندن لەسەر پرۆسەی بۆڵۆنیا داڕێژراوە کە هەر ساڵیکی خوێندن دابەشکراوە بۆ دوو سێمستەر. لە هەر سێمستەرێک ٥-٦ بابەت (وانە)ی جیاواز دەخوێندرێت کە ١٥ هەفتە دەخایەنێت. هەروەها فێرخوازان دەتوانن لە هەر سێمستەرێک (٣٠) یەکەی خوێندن بەدەست بێنن و لە ماوەی چوار ساڵی خوێندن پیویست دەکات (٢٤٠) یەکە بەدەست بێنن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری بەڕێوەبردنی کار. میتۆدی هەڵسەنگاندن لە بابەتێکەوە بۆ بابەتێکی دیکە جیاوازە. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی فێرخوازان هەڵسانگاندنیان بۆ دەکرێت لە ڕیگەی پێدانی ئەرکی ناو پۆل و ماڵەوە، کویزی ناو پۆل، هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی کەیس ستەدی. فێرخواز وا پیویست دەکات لە هەر وانەیەک لانی کەم نمرەی (٥٠) بە دەست بێنێت بۆ ئەوەی سێمستەری خوێدن بە سەرکەوتوی تەواو بکات. لە سێمستەری کۆتایی ساڵی چوارەم وا پێویست دەکات کە فێرخوازان توێژینەوەی دەرچون ئامادە بکەن کە خۆی دەبینێتەوە لە پڕۆژەیەکی (٨٠٠٠) وشەیی.