مەرجەکانی وەرگرتن

  1. پێویستە خوێندکار دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی) بێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ .
  2. تێکڕای نمرەکانی لە ٧٥% کەمتر نەبێت.
  3. نمرەی بابەتی بیرکاری لە ٧٥% کەمتر نەبێت.
  4. نمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی لە ٨٠% کەمتر نەبێت.
  5. خوێندکار چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت بۆ دیاری کردنی توانای زمانی ئینگلیزی و توانستی ئەکادیمی.

تێبینی:

  • ئەم مەرجانەی لەسەرەوە دیاری کراون لە پڕۆپۆزەڵی بەش جێگیر کراون کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەسند کراوە.
  • بەمەبەستی گرنگیدان بە چۆنایەتی خوێندن لەم بەشەو پێڕەوکردنی سیستەمی (Bologna)، هەروەها لەبەر ئەوەی یەکەم ساڵە ئەم بەشە کراوەتەوە، جیاوازی زۆری لەگەڵ ئەزموونەکانی پێشوو هەیە، بۆیە دوای ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ لیژنەی زانستی بەش بە ڕەچاوکردنی بارودۆخەکە لە هەموو ڕوویەکەوە بڕیاردرا:- 

کە بۆ ئەم ساڵی خوێندن (٢٠٢١-٢٠٢٢) تەنها (٢٥) بیست و پێنج خوێندکار بەپێی مەرجەکانی ئاماژەپێکراوی سەرەوە وەربگیرێت لە بەیانیان و ئێوارانمان نەبێت.