بەشی بەڕێوەبردنی کار ئامانجیەتی کە کاریگەریەکی درێژخایەنی هەبێت لەسەر تاک و کۆمەڵگەی کوردی. بەشەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی زانست و زانیاری کرداری لە ڕێگەی بەکارهێنانی میتۆدی فیربون و وانەوتنەوەی داهێنەرانە تاکو فێرخوازان بە شێوەیەکی تەندروست ئامادە بکات بۆ بازاڕی کار. هەروەها بەشی بەڕیوەبردنی کار هەوڵدەدات کە پشتگیری لە ستافی ئەکادیمی و فێرخوازان بکات بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی پەیوەندیدار بە کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی و ناوچەکە.