دەربارە

بەشی بەڕێوەبردنی کار پرۆگرامێکی چڕ و پڕ پێشکەشی فێرخوازان دەکات بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ کارکردن لە جیهانی بزنز-دا کە وایان لێدەکات بتوانن دەست بە کار و پڕۆژەی خۆیان بکەن و هاوکار بن لە پێشخستنی کۆمەڵگە. پرۆگرامی خوێندن و هەڵسەنگاندنی فێرخوازان زمانی ئینگلیزی-ە لە ماوەی چوار ساڵی خوێندنی ئەکادیمی. بابەتەکانی خوێندن بە شیوەیەك داڕێژراوە کە بتوانێت هاوکار بێت پێویستیەکانی بازاڕ پڕبکاتەوە. بەشی بەڕێوەبردنی کار جەخت لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، توانستی گفتوگۆ و گەیاندن، لێکدانەوە و شیکردنەوەی داتا و زانیاری، سەرکردایەتی و کاری هاوبەش دەکاتەوە کە دەرچوانی بەشەکە ئامادە دەکات بۆ بازاڕی کار.