پەیامى بەشى جوگرافیا
جوگرافیا ته‌نیا بایه‌خ به‌كێشه‌كانی ژینگه‌ی سروشتی نادات، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و بواره لێكۆڵێنه‌وه فراوانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌چێته ناو ورده‌كاریه‌كانی زۆربه‌ی كێشه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریه‌كان، جا چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیبن یان نێوده‌وڵه‌تی بن.خوێندكار له‌به‌شه‌كه‌ماندا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وانانه‌ی كه‌ده‌یخوێنێت ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته توێژه‌رێكی چالاك له‌بواره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و ژینگه‌یی.
ئه‌م به‌شه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه هه‌وڵی داوه تێكه‌ڵ به كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ببێت و چاره‌سه‌ری گونجاو زانستیانه‌یان بۆ بدۆزێته‌وه له‌ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری ئه‌كادیمی و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاست به‌رز، ئێمه له‌جیهانێكدا ده‌ژین كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانمان به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر پشت به‌ژینگه‌ی سروشتی ده‌به‌ستین، به‌ڵام ئه‌م ژینگه‌یه دووچاری چه‌ندین كێشه‌و گیرگرفت بۆته‌وه، وه‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه‌ش پێویستی به‌شیكاری ئاڵۆز‌و ورد هه‌یه، ئه‌م شیكاریانه‌ش له‌بواره‌كانی لێكۆڵێنه‌وه جوگرافیه‌كانن.