بەشى کارگیرى

بەشى کارگیرى

ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠١٧وە کراوەتەوە و لە ئێستادا خوێندن تێیدا بەردەوام و ساڵانە خەڵکێکی زۆر داواکاری پێشکەش دەکەن بە مەبەستی وەرگرتن لە بەشەکەدا.

بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین هەوڵدەدات کۆرسی جۆراوجۆر لە بوارەکانی کارگێڕی، ئابوری، بازاڕگەری، ژمیریاری و دارای پێشکەش بە خوێندکارانی بەشەکە بکات. سیستمی خوێندنی (سمستەر) کۆرسات پەیڕەو دەکرێت.لەم بەشەدا خوێندن بە تەواوی بە زمانی ئینگلیزیە بە ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکان و شیکردنەوە و تاقیکردنەوەکانیەوە. لە هەرچوار ساڵی خوێندندا و لە هەموو کۆڕسەکان زمانی ئینگلیزی بەبەردەوامی دەخوێندرێت. هەوڵدەدرێت لەم بەشەدا ئەو بابەت و کۆڕسانە پێشکەش بکرێن کە وەلامدەرەوەن بۆ بازاڕی کار ئەمەش لەپێناو پێگەیاندنی دەرچوویەک کە بتوانێت لە پێشبڕکێی دەرفەتەکانی کاردا سەرکەوتوو بێت. دەرچووی ئەم بەشە خاوەن توانستەکانی (بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، سەرکردایەتی، پەیوەندیکردن، ئیشکردن بە گروپ، هتد) دەبێت. ئەمەش دەرفەت دەدات بە دەرچووانی ئەم بەشە کە بتوانن لە کەرتی تایبەت و حکومی کار بکەن.