مێژۆی کۆلێژ

مێژووى كۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەكان

كۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەكان لە ساڵى (٢٠٠٤) دامەزراوە، ئەوكاتە سەر بە (زانكۆى كۆیە) بووە، لە رِێكەوتى (٢٠١١/١٠/١٢) خراوەتە سەر (زانكۆى رِاپەڕِین)، لەگەڵ كۆلیژى (پەروەردەى بنەرِەت) بەیەكەوە لكێنراون، بەڵام بە فەرمانى زانكۆیی ژمارە (٧٣٠) لە رِێكەوتى (٢٠١٣/١١/١٤) پاڵپشت بە فەرمانى وەزارى ژمارە (١٨٠٨) لە رِێكەوتى (٢٠١٣/١٠/٢٨) دووبارە كراونەتەوە دوو كۆلیژى سەربەخۆ.
كۆلیژى زانستە مرۆڤایەتیەكان، دووكات خوێندنى هەیە:
یەكەم: خوێندنى بەیانیان كە لە پێنج بەش پێك دێت: (مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە، یاسا، بەڕێوە بردنی کار).
دووەم: خوێندنى ئێواران كە لە چواربەش پێك دێت: ( مێژوو، جوگرافیا، كارگێرِى، یاسا).