پەیامی کۆلێژ

- کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لەژێر ڕۆشنایی پەیامی گشتی زانکۆی ڕاپەڕین، پابەند دەبێت بە پەیڕەو کردنی تازەترین پرۆگرامەکانی خوێندنی زانستی ھاوچەرخ.
- لە قۆناغی خوێندنی بکالوریۆسدا خوێندکار چەقی پرۆسەی فێرکردنە، بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستیەکانی کەرتی گشتی وتایبەت لەفەراھەم کردنی ھەلی کار بۆ دەرچووان.
- لە قۆناغی خوێندنی باڵادا، بابەتەکانی پرۆسەی خوێندن و ئەنجامدانی توێژینەوە زانستیەکانی خوێندکاران و مامۆستایانمان وەڵامگۆی پێداویستیە ھەنوکیەکانی کۆمەڵگە دەبێت، و دەخرێنە خزمەتی سەروەری یاسا و گەشەپێدانی ھزری و فراژوبوونی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری گشتی ھاوڵاتیانی دەڤەرەکەمان و ھەرێمی کوردستان، ئەمەش لە پێناو ھێنانەدی ێشخستنی ھەمەلایەنەی کۆمەڵایەتی.