- کولێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان وەکو کۆڵەکەیەکی بەھێزی ئەکادیمیی زانکۆی ڕاپەڕین، ھەوڵئەدات لەسەر ئاستی کوردستانی و عێراق و نێودەوڵەتی، ڕۆڵی پێشەنگی ھەبێت لە پرۆسەی فێرکردن و توێژینەوەی زانستی ئاست بەرز لە لقە جیاوازەکانی زانستە مرۆڤایەتیەکاندا.
- بەشداریکردنی کارا و ئەرێنی لە پێگەیاندنی نەوەیەکی زانستخواز و دڵسۆز لە بوارەکانی یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مێژووی نەتەوەیی، شارەزا لە زانستی جوگرافی و سەرچاوەکانی دەرامەتی سروشتی و مرۆیی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان، ھۆشیار و خاوەن بیری کراوە لە مەڕ پرسیارە نەمرەکانی فەلسەفە سەبارەت بە ئازادی تاکەکەسی و گرفتەکانی کۆمەڵگەی ھاوچەرخ لەژێر سایەی پێشکەوتن و پێدراوە زانستیەکانی تەکنەلۆجیای سەردەم.